ئەپڵیکەیشنی تۆمارکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لەGoogle Play زۆر جار پێویستی بەRoot کردن و فۆرماتی مۆبایلەکەت ھەیە لەسەرەتاوە بۆ پشتیوانی تۆمارکردنی پەیوەندییەکان بەڵام ئەپڵیکەیشنێکی نوێ دەرکەوتوە کەپێویستی بەوە نابێت و بەئاسانی کاردەکات. ئەویش ئەپڵیکەیشنی Drupe ە کەبۆ مۆبایلەکانی سستمی ئەندرۆیدە و چەندین تایبەتمەندیی ھەیە و لەرێگەیەوە لایەنی پەیوەندیکار دیاری دەکات و پەیوەندیی تەلەفۆنی و کورتە نامەش دەنێرێت و ئەمڕۆش تایبەتمەندیی تۆمارکردنی دەنگی پەیوەندییەکان بەردەست دەکات.

ئەمەش تایبەتمەندییەکی زۆر سادەیە و لەنێو ئەپڵیکەیشنەکەدا و لەرێی بڵندگۆکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و دواتریش دەتوانی بەئاسانی بەسەر پەیوەندییە تۆمارکراوەکانیشدا بچیتەوە بەبێ ھیچ گرفتێک.

کلیک لێرە بکە بۆ داونلۆدکردنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندریۆد، هاوشێوەی ئەپەکە بۆ ئای ئۆ ئێس لێر کلیک داگرە ...
كاروان ئايتى

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

keyboard_arrow_up

گشت مافەکانی پارێزراوە © کورد تەکنەلۆجیا

close